عەقڵی منداڵی، قوونی قڕژاڵی
لەسەر منداڵ و کاڵفامی منداڵان زۆر وتراوە لە ناو کوردان: گەورەی مەجلیسان منداڵە، قوونی بدە منداڵی دەمی مەدە منداڵی، بۆ ئه و ئیدیۆمەش لە کۆندا دەوترا: عەقڵی منداڵی، قوونی قڕژاڵی، بەڵام ئەوڕۆ دەوترێت: عەقڵی منداڵی بە قوونی قڕژاڵی، منداڵ لە ڕووی ئاوەز و هۆشەوە هیچ نازانێت و عەقڵی نییە دەست بۆ ئاو و ئاگر و مەترسی و دەرزی و شیشۆق و سەری هار و بنی مار دەبات و دەیخاتە دەمیەوە، ناکرێت پشت بە عەقڵی ببەسترێت بۆ پێ ڕاسپاردنی کارێک و بێ خەم بوون لێی، قوونی قڕژاڵ، مرۆڤ لەبەر ئه و قاوغەی کە قرژاڵ هەیەتی هیچ دەرچە و کۆمێکی قڕژاڵی نەبینییوە، هەروەها قڕژاڵیش دەرچەکەی زۆر بچووکە، چونکە کوردەواری هەر ئه و قڕژاڵە بچووکانەی کەنار کانیلە و چۆمیلکە و گۆم و ڕووبارۆچکانی بینیووە، بۆیە بچووکی قوونی قڕژاڵ و نەبوون و بچووکی عەقڵی منداڵی پێک چوواندووە و له و ئیدیۆمەدا خستویەتییە ڕوو وەکو گوزارشت لە بچووکی عەقڵی منداڵ وتویەتی: عەقڵی منداڵی، قوونی قڕژاڵی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,010 times
Write your comment about this item!