#سالار عەزیز# و عەرەبانچییەک
لە قۆناغی یەکی پەیمانگا بووم لەگەڵ چەند هاوڕێیەکما بەپێ گەڕاینەوە تا بچینە بازاڕ، تەبعەن بە پێ ڕۆیشتنمان بۆ ڕێجیم و وەرزش نەبوو، چونکە ئەو کاتە گرانی بوو لە خواییەوە هەموان پێست وئیسقان بووین، لەبەر بێ پارەیی، پێی خۆمان کردبوو بە پاس.
لای فولکەی حەسیب ساڵحەوە (کە ئێستا پێ دەڵێن #پاڵاس#)کابرایەکی ڕیش سپی و لەرزووک، هەستت دەکرد هەژاری لێدەبارێت.پاڵی بە عەرەبانەیەکەوە دەنا کە دوو فەردە ئاردی لەسەر بوو، توانای نەبوو پاڵی تەواو بە عەرەبانەکەوە بنێت.
لەپڕدا لە ناوەڕاستی شەقامەکە عەرەبانەکەی وەرگەڕا، هەر ئەوەندەی چاوتروکاندنێک سالار عەزیز کە پارێزگاری ئەو کاتەی سلێمانی بوو لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی، ئێمە وامانزانی هاوکاری دەکات وعەرەبانەکە بۆ ئەو پیرە پیاوە ڕاستدەکاتەوە.
بەڵام بە پێچەوانەوە بەشەق و زلە بەربووە ئەو کابرا داماوە و ئەیقیژان بەسەریدا دەیووت :عەرەبانەکە و خۆت دەسوتێنم هەی ناپیاو، کابراش لەترس و لەماندوبووندا وەک منداڵ لەژێر دەستی ئەو پیاوەدا دەگریا، ئەمە دیمەنێکە قەت لەبیرم ناچێتەوە.کە سالار عەزیز دەبینم یەکسەر دیمەنی ئەو پیاوە پیرەم بیردەکەوێتەوە کە کەوتە بەردەستی ملازم موحسینێک بە زمانی کوردی لێیدەدا وجنێووی پێ دەدا.
#محەمەد نوری#
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 981 times
Write your comment about this item!