Library Library
Search

Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!


Search Options





Advanced Search      Keyboard


Search
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
Tools
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Languages
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
My account
Sign In
Membership!
Forgot your password!
Search Send Tools Languages My account
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Sign In
Membership!
Forgot your password!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 About
 Random item!
 Terms of Use
 Kurdipedia Archivists
 Your feedback
 User Favorites
 Chronology of events
 Activities - Kurdipedia
 Help
New Item
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Social Ecology
27-06-2024
Hazhar Kamala
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
26-06-2024
Hazhar Kamala
Biography
Awni Yousef
26-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Learning from Sykes-Picot
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The Collapse of Iraq and Syria: The End of the Colonial Construct in the Greater Levant
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The British Administration of Iraq and Its Influence on the 1920 Revolution
24-06-2024
Rapar Osman Uzery
Library
Iraq Multiple Indiator Cluster Survery 2018
23-06-2024
Rapar Osman Uzery
Statistics
Articles 519,752
Images 105,225
Books 19,553
Related files 97,936
Video 1,414
Library
The Future of Kirkuk: A Roa...
Library
Dialectics of struggle: cha...
Biography
Ismail Mohamad Hassaf
Biography
Awni Yousef
Library
Social Ecology
پاسارییەکان
Our goal is to have our own national database like any other nation.
Group: Articles | Articles language: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking item
Excellent
Very good
Average
Poor
Bad
Add to my favorites
Write your comment about this item!
Items history
Metadata
RSS
Search in Google for images related to the selected item!
Search in Google for selected item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پاسارییەکان

پاسارییەکان
پاسارییەکان
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

ئێوارەیێکی ڕۆژەکانی دەسپێکی زستان بوو. بێدەنگیێکی زستانی بە یارمەتی هەڕەشە و تۆقاندنی دەسەڵاتی تازە پێگەیشتو وای کردبوو کە خەلک ئێواران پێش پاسارییەکان دەچونە ماڵەوە و هەڵدەنیشتن. ئەو ڕۆژانە پاسارییەکان تا دوواتیشکەکانی ڕۆشنایی لە بەردەم هێلانەکەیان کسکەیان دەکرد و سەیری هاتووچۆ شاراوەکانی خەڵکیان دەکرد. ئەو هاتووچۆانەی کە پاش بانگی ئێوارە قەدەغە کرابوو. زۆربەی پاسارییەکان حەزیان لەم قەرەقوپە بوو. دەیان وت باشە ئێستا بە دڵی خۆمان لەبەر هێلانەکەمان دادەنیشین و پێکەوە قسە دەکەین، بەڵام بڕێکیان دژی ئەو وەزعە بوون و ڕایان وابوو کە شار ڕەنگ و بۆی ژیانی پێوە نامێنێت. ئەوان دەیانگوت ئەم دۆخە زۆر ترسناکە، ئەگەر وەها بڕوات ئێمەش تووشی خەمۆکی دەبین. هاتۆوچۆی خەلک و هەڵاتن لەبەر پێیاندا ئێمەش وریا و شاد و بە گوڕ دەکات.

پاسارییەکان لەم دانیشتنی ئێوارانەیاندا زۆر شتیان دەبینی و ئاگایان لە زۆر شت بوو. دەیانبینی کە ژنانی گەڕەک ئیتر ناوێرن تا درەنگان و تاریکان لەبەر درگای حەوشەکاندا دانیشن، قسە بکەن، تۆوبتروکێنن و پێبکەنن. پاسارییکان حەزیان لەو دانیشتنانە بوو، چون بەیانیان زوو پێش وەخەبەرهاتنی خەلک، پێش ئەوەی ژنان هەستن و بەردرگاکان گەسک بدەن، ئەوان لە هێلانەکانیان دەهاتنە خوارەوەو لە نێو تۆکڵە تۆوەکاندا تۆوی نەتروکاو و ناوکەتۆی داکەوتوویان دەدۆزییەوە و دەیانخوارد. بەڵام لەمێژە ئەم شتە نەماوە. پاسارییەکان ئاگایان لە کچان و کوڕانیش بوو کە چۆن بە دزییەوە نامەیان دەگۆڕییەوە و لە ژێر لێوەوە بە تێپەڕانێکدا وشەیان دەگۆڕییەوە. پاسارییەکان حەزیان لە بینینی ئەو دیمەنانە بوو. هەموو بەیانیێک لە کۆبوونەوەی بەیانیانی پێش هەستانی خەڵک دا، کە لە نێو دارەکانی حەوشەکاندا دەگیرا، ئەم زانیاریانەیان بۆ یەک دەگێرایەوە، بۆیە هەموو پاسارییەکانی گەڕەکەکان دەیانزانی گەنجەکانی گەڕەک خەریکی چین و کێ دڵی بە کێوەیە. تەنانەت دەیانزانی دوواماچ کەی کراوە و کێ لە گەڵ کێ کردوویەتی، بۆیە هەر کە کچێک دەردەکەوت دەیانزانی چاوەڕیی کێیە، خێرا دەیانکرد بە جریوە جریو و بەو شێوە یەکتریان ئاگادار دەکردەوە و دەیانگوت ئەها ئەوە پەیدا بوو، ئێستا یارەکەیشی دێت! ئەوان تەنانەت کەسەکانیان بە ڕەفتارو کردەوەکانیانەوە دەناسی. ڕوخسارەکانیان لەبیردەما. ئەگەر کەسێک هێلانەیانی دەربهێنایەت ئەوە هەموویان ئاگاداردەکردەوە و سیما و شکڵی کەسەکاەیان دەناساند بە هەموو پاسارییەکانیتر، بەم شێوەیە بەچکەکانیشیان ئاگاداردەکردەوە کە دەبێت وشیار بن. هەرکەس ئازاری بدایێتن یان لیانی بکوشتایێت، ئەوە بەرە بۆ بەرە و جیل بۆ جیل دەیانناساند بۆ ئەوەی ڕوخسار و تاوانی ون نەبێت. ئەگەر بۆیان بکریایێت بە شێوەییێک تۆڵەیان لێدەسەندەوە. هەڵبەت بڕیاری ئەم شتانە هەمووی لە کۆبوونەوە گەورەکاندا دەدریا. تۆڵەکان زۆر جار دەبوو بە ڕێقنەکردن بەسەر شتەکانیان یان جلەکانیاندا.

پاسارییەکان ئێستا هەستیان بەوە کردبوو کە ئەم ساڵانەی ئەخیر ڕادەی چۆلەکەکوژ و هێلانەدز کەم ببووەوە، لانیکەم لە شارەکاندا. ئەوان هەستیان کردبوو کە دۆخەکە گۆڕاوە و ئەمەش پێوەندی بەو کەمبوونەوە و بڕانی هاتووچۆی پاش بانگی ئێوارە و پێش بانگی بەیانیانەوە هەیە. ئەمەشیان بەوە زانیبوو هەر کە دەنگی بانگی مزگەوتەکان دەهات خەڵک لە کۆڵانەکاندا نەدەمان تا بانگی بەیانی جووڵە لە کۆڵانەکاندا نەدەبوو. دەیانزانی ئەوانەی کە زۆر درەنگ دێنەوە خەریکی کارێکن کە نایانەوێت خەلک بیبینێت. پاسارییەکانی ماڵی ئەوانیش بەمەیان زانیبوو. لەو ڕووەوە کە پاسارییەکان کوڕی ماڵەکەیان باش دەناسی و لە لای ئەوان بە قاتڵ ناوی تۆمار کرابوو. ئەم ناوبانگە خراپە وایکردبوو کە زۆرتر لە خەڵکی عادی لە ژێر چاودێریدا دایبنێن و ئاگایان لە هەموو هەڵسوکەوتەکانی بێت. ئاخر ئەو کوڕە گەلێک کەس و کارو بەچکەیانی بە قۆچەقانێ و تفەنگی بادی کوشتبوو. بە هۆی ئەم چاودێرییە چڕو پڕەوە دەیانزانی لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا، ڕێک لەو کاتەوە هاتۆچۆکان یاساخکراوە، ئەو هەندێک ئێواران درەنگتر لە خەڵکانی گەرەک دێتەوە. ئەوەندە درەنگ کە پاسارییەکانیش تاقەتیان نەبوو لە بەر هێلانەکانیان هەڵنیشن و جریوەی قسەکردنیان بێت، بۆیە بڕیاریان دا کە ئەو شەوانە بە سەرە ئێشک بدەن تا دێتەوە. پاسارییەکان هەستیان کردبوو کە ئەم کوڕە قاتڵە خەریکی شتێکی نائاسای و نایاساییە بۆیە وەها درەنگ دەگەڕێتەوە. ئەوان بینیبوویانە کە جاروبار بەیانیانیش کاتی مەلا بانگدان بە هێواش و بێدەنگ درگاکەی ماڵیان دەکاتەوە و ڕوودەکاتە کۆمەڵە بەردە هەڵڕژاوەکەی بەردرگای پشتەوەی ماڵی خۆیان و شتێک دەردێنێت و دەیچەپێنێت بە گیرفانی پانتۆڵەکەیدا و بە بێ ئەوەی دەستی دەربێنێت وەڕێ دەکەوێت. ئەمە ببووە دەمەتەقێی لە نێوان پاسارییەکاندا، هەر کەسە و بۆچوونێکی بوو. بڕێکیان لایان وابوو ئەوە وردە بەردە و دەیکاتە گیرفانی، ڕەنگە دواتر بیگرێتە ئەو پشیلانەی وا لە کۆڵانەکاندا شەوانە بۆ تێرکرنی سکیان زەرفی زبڵەکان دەگەڕن و ئەم کەسانەش ئەوەشیان پێ ڕەوانابینن، بۆیە ناچار پەلاماری جوجکەکانی ئێمە دەدەن. چەند پاساریێک بینیبویان ڕۆژێک کە کوڕەکە پشیلەیێکی لە ژیرخانەکەیاندا گیرهێنابوو و بە دار نیشتبووە گیانی. ئەوەندەی لێدابوو کە وەک مردوی لێهاتبوو، پاشان کلکی گرتبو و شۆڕی کردبووەو و هاواری دەکرد ئەوە عاقبەتی خواردنی باڵندەی قەفەسی منە. پاسارییەکان زۆریان لا سەیر بوو کە ئەو گوتویەتی باڵندەی من! مەگەر دەبێت زیندەوەری ئازاد هی کەسێک بێت. ئەو گرتویەتی و زیندانی کردوون لە قەفەس دا و خۆشی کردوە بە خاوەنی. شەرم لە خۆی ناکات!

ئێستا ئیتر هەموو پاسارییەکانی گەڕەک ئەمەیان دەزانی کە کوڕەکە خەریکی شتێکی نهێنییە، بۆیە هەر کە کوڕەکە دەردەکەوت بە هەموویان بە جریکە جریک یەکتریان ئاگادار دەکردەوە. ئاکامی چاودێرییەکان وا پیشان دەدا کە ئێستا ئەو کوڕە زۆر گۆڕاوە. زانیاری زۆریان لە سەر کۆکردبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا باسیان کرد کە ئێستا ئیتر نە قەفسی ماوە و نە بالندەی یەخسیری لایە. تەنانەت بەوەشیان زانیبوو کە کوڕەکە پاشماوەی دانی باڵندە قەفەسیەکانی دابوو بە مریشک و جوجکەکانی. ئەمە پاسارییەکانی سەرسام کردبوو. تاقمێکیان لایان وابوو کە ئەو کوڕە بە نهێنی ئێستا خەریکی تاوانی گەورەترە. بۆیە هەندێکیان ترسیان لێنیشتبوو دەیان گوت ڕەنگە خەریکی کوشتن و ڕاوڕووت بێت وا بە تاریکان دەیکات، بەڵام زۆربەیان دەیانگوت باشترە بڕیاری پێش وەخت نەدەین.

ئەم چاودێری و لێکۆلینەوانە بەردەوام بوو تا ئێوارەیێک درەنگ کە کوڕەکە هاتەوە، هەستیان کرد لەگەڵ هاتنەوەی ئەو کۆڵان پڕ بوو لە بۆنی ڕەنگی تازە. ئەم بۆنە بەم شەوە نەک هەر پاسارییە کێشکەکان بەڵکو ئەوانیتریشی کێشایە بەر کونەکانیان. بڕێک جریوەی خستە کۆڵانەکە بەڵام لەبەر درەنگی کات گەڕانەوە هێلانەکانیان.

ئەم ڕازە بە نەکراوەیی مابووەوە و ببووە پرسیارێک بۆ هەموو پاسارییەکان. تا ئەو ئێوارە. باسی ئێوارەیێکی تایبەت دەکەم کە جۆری ڕوانین و پێوەندی نێوان کوڕەکە و پاسارییەکانی گۆڕی. ئەو ئێوارە وەک هەمیشە نەبوو، کوڕەکە بڕێک زووتر هاتەوە، مەبەست هاتنەوەی بۆ نێو کۆڵان بوو. لەگەڵ هاوڕێ گیانگیانییەکەی بوو. لەبەر درگا ڕاوەستابوون. پاسارییەکان گوێیان لێگرتبوون بەڵکو شتێک بدرکێنن و ڕازەکەیان بۆ بکاتەوە، بەڵام هەر قسەی عادی بوو. یەکترییان داوەت دەکرد بۆ ماڵی خۆیان. لە کۆتاییدا کوڕەکە چووە ماڵەوە و هاوڕێکەیشی وەڕێکەوت و ڕۆیشت.

ئەوەندەی نەخایاند کە دەنگی یەک دوو ماشین هات و پاشان کۆڵانەکە پڕ بوو لە تەپەی پێ. وادیار بوو زۆرن. پاسارییەکان ترسان. چەند دانە لە بەتەمەنەکانیان بە ئارامی تا بەر درگای هێلانەکەیان هاتن، سەرەتا کەسیان نەبینی پاش نەختێک وردبوونەوە چەند تارماییان بینی کە بەدەوری ماڵی کوڕەدا ڕاوەستابوون. پاسارییەکان بینییان کە چەند کەسێکیان بە دیوارەکەی ماڵی کوڕەدا هەڵگەڕان و چوونە سەربان. پاش ماوەیێکی کورت چەند دەنگی پیاوانە و بەدوایدا شیوەن و گریانێکی چەند کەسی و بە دوایدا دەنگی ماتۆڕی دوو ماشین هات. بێدەنگی وەک ئاوی شڵەقاو خۆی کۆکردەوە و ئارامی گرت.

لەو شەوە بەدوا ئیتر پاسارییەکان نە شەو و نە ڕۆژ کوڕەکەیان نەبینی. ژنێکی جەستە لاواز بە دوو چاوی ئەسریناوی هەموو ڕۆژێک بەو زستانە ڕێگای پڕ لە بەفر و سەرمای دەگرتە بەر. بۆکوێ دەچوو، لای پاسارییەکان پرسیارێک بوو کە زۆر حەزیان لە وەڵام و هۆکاری بوو. لە یەکەمین کۆبوونەوە پاش ونبوونی کوڕەکە کە لە سەر تاکە داری حەوشە گیرا، ئەو دارەی وا قۆخێکی پاییزی بوو و کوڕەکە خۆی بە دەستی خۆی لەوێ نابووی. بڕیاردرا دوای ژنە چاوبەگریانەکە بکەون. دوو پاساری دیاری کرا بۆ ئەرکەکە. وەڵام بوو بەوەی کە لەوسەری شار بیناێکی زلی تیایە کە ڕۆژانە سەدان کەس لەبە درگاکەی کۆ دەبنەوە. پاسارییەکان لە ڕێگە پاسارییەکانی ئەو گەڕەکە ئاگادار کرانەوە کە ئەو شوێنە قەفەسی کەسانی گیراوە.

پاسارییەکان هەموو ڕۆژێک بە سەر بانی ئەو بیناوە دەنیشتنەوە و سەیری ئاپۆڕەی خەلکی نێو حەوشە پان و بەرینەکەی بیناکەیان دەکرد. ڕۆژان ڕۆی و ژنە جەستە باریکە لاوازەکە بەردەوام بوو لە هاتووچۆی بەر بیناکە، بەڵام هەموو ڕۆژێک بێ دیدار و بێ دەسکەوتێک بە جەستەی سەرما تێزاوەوە بەرەو ماڵۆ دەهاتەوە.

کوڕەش پاش خۆشبوونەوەی برینەکانی ژێر ئەشکەنجەی، بەرە بەرە ئیزنی هاتنە حەوشی بە شێوەی سنوردار پێدرا. یەکەم تیشکەکانی هەتاوی بەهاری چاوی خووکردوو بە تاریکی ئازاردەدا. زۆرجار لە سوچێ دادەنیشت. ڕێک بەرانبەر هێلانەی جوتێک پاساری. هاتووچۆی بەردەوامیان دەیسەلماند کە دایک و باوکن. ئەمە کوڕە ی دەخستەوە بیری دایکی. کوڕە حەزی لە سەیری پاسارییەکان و هەموو باڵندەکان بوو. دڵی دەکراوە، ئارامشی پێدەبەخشیی. هەر لەم ڕۆژانەدا، پاش بردنە سەری زستانێکی سارد لەبەر دەرکی بیناکەدا، دایکی ئیزنی یەکەم چاوپێکەتنی پێدرابوو. دایکی دڵنیا کردبووەوە کە بەم زووانە هاتنەوەی نییە. کوڕە تا دەهات زۆرتر خووی بە پاسارییەکانی زیندان دەگرت. ئەوان تەنیا ئالقەی نێوان زیندان و دونیای ئازاد بوون کە بە بێ چاودێری و پشکنین دەهاتنە لای کوڕە و چاویان پێدەکەوت. بۆنی ئەودیوی دیوارەکانیان پێ بوو. ژێر باڵەکانیان گەرمای هەناسە ئازادەکانی خەلکانێکی تێدا کۆدەبووەوە کە بە بێ ئەوەی قەدری ئەو هەوا ئازادە بزانن بەردەوام هەڵیدەمژن و بێ بیرلێکردنەوە دەریدەدەن. کوڕە بەوە گەیشتبوو کە ئینسان بیر لەوە دەکاتەوە کە نییەتی و خەم بۆئەوەی دەخوات وا لەکیسی چووە.

پاسارییەکانی زیندان بەم سەیرکردنە بەردەوامەی کوڕەیان زانیبوو. ئەوان ئەمەیان بینی بوو کە کوڕە هەم لە حەوشە و کاتی هەوای ئازاد و هەم لە نێو ژوو ڕی زیندانەکەوە لە پشت پەنجەرە تەلبەندکراوەکەوە بەردەوام چاویان لێدەکات. ئەمە پاسارییەکانی دڵگران و نیگەران کردبوو. ئەوان دوو بەچکەیان لە هێلانەکەدا بوو کە وردە وردە خەریک بوو لە زەرنەقوتەیی دەردەچون. پەلیان بەتەواوەتی دەرنەکردبوو. هەموو جارێک پێش چوونەدەرەوەیان چەند جار بە جوجکەکانیان دەگوت کە ئاگاتان لە خۆتان بێت زۆر نزیکی درگاکە نەبنەوە. پاسارییەکانی زیندان لە پاسارییەکانی گەرەکی کوڕەیان بیستبو کە ئەم کوڕە پێشتر قەفەسی هەبووە و چەندین باڵندەی تێدا ڕاگرتوە، ئەوان تەنانەت بەسەرهاتی پشیلەکە و کوشتنی چۆلەکەکانیشیان بۆ گێڕابوونەوە. ئەمە ببووە هۆی ئەوەی کە دایک و باوکی جوجکە پاسارییەکان پتر ترسیان لێبنیشێت.

هەرچی جووجکەکان گەورەتر دەبوون جووڵە و هاتووچۆیان زۆرتر دەبوو، ئەمە دایک و بابیانی نیگەرانتردەکرد. تا ئەو ڕۆژەی وا یەکێک لە جوجکەکان لە چاوەڕوانی دایک و بابیا تا بەردرکای هێلانەکەیان هات و چاوی بە دونیای دەرەوە کەوت و بۆ تاقی کردنەوەی توانای فڕینی لە هێلانەکەوە خۆی فڕێ دا خوارەوە، بەڵام باڵەکانی توانای هەڵفڕینیان نەبوو. کەوتە خوارەوە، ڕێک ئەو شوێنەی کوڕەی لێ دادەنیشت. کوڕە لە ژورەکەوە چاوی لێبوو. ئەو دەیبینی کە چۆن جوجکەکە کەوتبووە جیکە جیک و لە ترسانا هاواری دەکرد و ناهۆمێدانە خۆی لە دیوارەکانی دەوری دەکوتا. ئەونەی پێنەچوو کە دایک و بابی هاتنەوە، کە وەزعەکەیان بینی هەر ڕۆحیان لا نەما. دەیانزانی ئێستا ئیتر کاتی هەوای کوڕەیە و هەر ئێستا بەری دەدنە گیانی مناڵەکەیان. هیچیان پێ نەدەکرا، تەنیا هەوڵیان دەدا کە بە تەنیای نەهێڵن. بەردەوام یەکیان لە لای ئەو بوو یەکیشیان ئاگای لە براکەی بوو نەک ئەویش توشی ئاریشەکەی ئەو بێت و لەبەر هاواروداوی براکەی و قیژە قیژی دایک و بابی بترسێ و خۆی فرێداتە خوارەوە.

کاتێک زیندانوانەکە درگای ژوورەکەی کردەوە بۆ کوڕە، وەک بڵێی جەللادێک حوکمی کوشتن بۆ کەسێک بخوێنێتەوە. کوڕە کە لە مێژ بوو چاوەدێری وەزعەکەی دەکرد بە پەلە هات بەرەو لای پاسارییەکان. دایک و باوکەکە وەک ئاگر کە نەوتی پێدا بکەیت گڕیان گرت و کەوتنە قیژە و باوکەڕۆ. دەیان زریکاند و بە دەور جوجکەکەیاندا وەک فڕفڕە دەخولانەوە. کوڕەش هەر دوو دەستی وا ڕاگرتبوو کە دیار بوو دەیەوێت بیگرێت. ئەو زۆر بە نەرمی داوای دەکرد کە نەترسن، بەردەوام دەیگوت من دەمەوێت بەس یارمەتیتان بدەم. بەڵام ترس وەها پاسارییەکانی داگرتبوو و دەیانقیژاند کە ئاگایان لە هیچ نەبوو. ئەوان تەنیا قاتڵێکیان دەبینی بەرو مناڵەکەیان دێت و دەیەوێت بیگرێت. کوڕە جوجکە بچکۆلانەکەی گرت و وەها بەنەرمی لە لەپی دەستەکانیدا جێگای بۆ کردبووەوە کە جوجکەکە هیچ هەستی بە ترس و دڵەڕاوکێی نەدەکرد. کوڕە جوجکەکەی بە ئارامی برد بەرەو لای دەمی، ئەمە دایک و باوکەکەی بەتەواوی تۆقاند. وەها ترسان کە یەکێ باڵێکیان گرت بە بەر چاویانەوە بۆ ئەوەی چرکەی خواردنی بەچکەکەیان نەبینن. بەڵام دەنگی جیکەی ئازارئاوی نەهاتە گوێیان، بۆیە بە ئارامی باڵیان لادا و بینییان کە کوڕە زۆر بە خۆشەویستییەوە ماچی کرد و بەرەو هێلانەکەیان وەڕی کەوت. پێی نا سەر کورسییە دارینەکە وا لە بن سێبەری دیوارەکەدا دانرابوو. دەستی ڕاستی کە جوجکەکەی تێدا بوو بەرزکردەوە و جوجکەکەی لەبەر هێلانەکە دانا. جوجکەکە بە ئارامی خزایە نێو کونی هێلانەکەی.

پاسارییەکان کە واقیان وڕ مابوو، نەیاندەزانی ئەوەی دەیبینن ڕاستە یان لە ترسان توشی خەیاڵاتبوون، لە سەر دیوارەکەی بەرانبەر هێلانەکەیان نیشتنەوە و سەیری کوڕەیان دەکرد کە بە ئارامی پاشەکشێی کرد و لە هێلانەکە دوورکەوتەوە، پاش قەدەرێک هەڵنیشتن لە سەر دیوارەکە و ئارام بوونەوە سەرەتا دایکەکە و پاشان باوکەکەیشیان فرین بەرەو هێلانەکە و یەکراست خۆیان خزاندە نێو کونەکەیان.
لەو ڕۆژەوە پاسارییەکان ئیتر ترسیان لە کوڕە نەبوو، تەنانەت هەستیان بە دڵنیایی پتریش دەکرد و بە ئاسودەیی زۆرترەوە جوجکەکانیان جێ دەهێشت و دەچوون بۆ هێنانی بژێوی ڕۆژانەیان. هەرکاتێکیش کوڕە لە حەوشە دادەنیشت، دەهاتن لە نیزیکیەوە هەلدەتروکان و خۆیان دەدا بەرخۆر. کوڕەش قسەی بۆ دەکردن. باسی ژیانی خۆی بۆ دەکردن و ڕاوبۆچوونەکانی خۆی بۆ باس دەکردن. ئەوانیش بە جوانی گوێیان لێدەگرت.

هەواڵی ئەم سۆز و خۆشەویستیەی نێوان کوڕە و پاسارییەکان ماڵ بە ماڵ و گەڕەک بۆ گەڕەک گوێزراوە و هەر خێرا هەموو شاری گرتەوە. پاسارییەکان لە کۆبوونەوەی گەڕەک و شاردا باسیییان لێدەکرد. بەشێک لە پاسارییەکان ڕایان وا بوو کە ئەمە پلانێکی مەترسیدارە و ئینسان جێگەی بڕوا نییە. بەڵام بەشی زۆریان لەسەر ئەو بڕوا بوون کە ئەمە دەتوانێت گۆڕانێکی ئەرێنی بێت، تێگەیشتنێکی نوێی کوڕە بێت بۆ دونیا و ژیان. بۆیە بە زۆرینەی دەنگ ئەم وەرچەرخانەیان بە باش زانی. ئەوان ڕایان وابوو بڕوا نەکردن و خۆ دوورخستنەوە لە وەها کەسانێک جگە لە قووڵکردنەوەی دوژمنایەتی و دروست کردنی بێمتمانەیی لە نێوان ئینسان و پاسارییەکاندا هیچ سودێکی لێ ناکەوێتەوە. بە عەکسیشەوە ئەگەر بە پیری ئەم سۆزەوە بچین و بە هێندی بگرین دەتوانێت وەک خوویێکی باش لە نێوان ئینسانەکاندا تەشەنە بکات و پەرە بستێنێت. بەم شێوە ئاسودەیی و دڵنیایی بۆ خۆمان و بەرەی داهاتومان دەستبەبەردەکەین.

هاوین چووبووە دوا مانگ، جوجکەکان باڵەوازە ببوون و دایک و باوکەکە دیسان تەنها بوون. جوجکەکانیش کوڕەیان دەناسی و جاروبار دەهاتن و سەردانێکیان دەکرد. کوڕەش کە تەنیا هاودەمی پاسارییەکان بوون، هەموو دڵتەنگییەکانی لای ئەوان دەڕەوانەوە و باسی بارودۆخی خۆی بۆ دەکردن. باسی ئازارەکان و ئەشکەنجەکانی نێو زیندان، باسی لێدان و قامچی باران کردنەکانی جەستەی و باسی لێپرسینەوە ناوەخت و نیوەشەوانەی بۆ دەکردن. باسی ئەوەی بۆ بەچکەکان دەکرد کە چەندە بینینی دایک و باوک خۆشە و چەندە تاسەی دایکی کردووە و چەند تامەزرۆی ئامێزی گەرمی دایکی و تامی چێشتە خۆشەکانییەتی.

پاسارییەکانیش ئاگاداری ڕاکێشکردنی نیوەشەوانەی کوڕە بوون. ئەوانیش ڕاهاتبوون لەگەڵ تەپەی پێی قۆندەرە لە پێکان کە زۆر شەو درەنگان تا بەر درگای ژوری کوڕە دەهاتن و پاشان دەنگی کردنەوەی قفڵێک و جیڕەی درکا ئاسنییەکە و پاش کورت وەستانێک تەپەی پێ و دەنگی فەرماندەرانەی کەسێک دەهات. پاسارییەکان زورتر بینیبوویان کە کەسێک یان دووان دێن و کەسی نێو ژورەکە وەک کوێر پەلکێش دەکەن و پاش ماوەیێکی زۆر بە کووڕەکوڕ و ناڵەناڵ دەیهێننەوە بۆ ژوورەکەی و درگاکەی لەسەر دادەخەن و دەڕۆن. ئەوشەوەش بڕێک درەنگتر لە جاران دەنگی دوو کەسیان بیستبوو کە هاتبوون بە شوێن کوڕەدا و بردبوویان. پاسارییەکان زۆر چاوەڕێیان کردبوو کە بیەێننەوە، بەڵام لە چاوەڕوانیدا خەویان لێکەوتبوو و ئەویان هێشتا نەهێنابووەوە. بەیانی کاتی هەوا خواردنی پێش نیوەڕۆ نەیانبینیبوو کە بیهێننە دەرەوە. ئەو ڕۆژەوە و ڕۆژەکانیتریش نەبینرا و چووە خانەی بیرەوەری پاسارییەکانی زیندانەوە. تەنانەت پاسارییەکانی ماڵی خۆیشیان ئیتر نەیان بینییەوە. دایکیشی. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 164 times
HashTag
Sources
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Linked items: 2
Group: Articles
Content category: Story
Country - Province: East Kurdistan
Document Type: Original language
Language - Dialect: Kurdish - Sorani
Technical Metadata
The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item's owner!
Item Quality: 98%
98%
Added by ( Zryan Ali ) on 29-06-2022
This article has been reviewed and released by ( Ziryan Serchinari ) on 30-06-2022
This item recently updated by ( Ziryan Serchinari ) on: 30-06-2022
URL
This item according to Kurdipedia's Standards is not finalized yet!
This item has been viewed 164 times
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Library
Social Ecology
Biography
Havin Al-Sindy
Biography
HIWA SALAM KHLID
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Articles
Drug Trafficking Dynamics Across Iraq and the Middle East: Trends and Responses
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Archaeological places
Hassoun Caves
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
Biography
Abdullah Zeydan
Biography
Shilan Fuad Hussain
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
Articles
An Illusory Unity Understanding the Construction of Kurdish Political Identity
Biography
Jasmin Moghbeli
Articles
After the Earthquake – Perpetual Victims
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Archaeological places
Cendera Bridge
Biography
Ayub Nuri
Biography
KHAIRY ADAM
Articles
The Nightingale of Kurdistan; Hsan Zirak the legend (01-12-1920)-(25-06-1972)
Articles
Shahmaran tale to resonate through Mardin streets with the art of sculpture
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Biography
Bibi Maryam Bakhtiari
Biography
Nurcan Baysal
Biography
Antonio Negri

Actual
Library
The Future of Kirkuk: A Roadmap for Resolving the Status of the Governorate
01-09-2015
Hawreh Bakhawan
The Future of Kirkuk: A Roadmap for Resolving the Status of the Governorate
Library
Dialectics of struggle: challenges to the Kurdish women\'s movement
26-05-2024
Hazhar Kamala
Dialectics of struggle: challenges to the Kurdish women\'s movement
Biography
Ismail Mohamad Hassaf
22-06-2024
Rapar Osman Uzery
Ismail Mohamad Hassaf
Biography
Awni Yousef
26-06-2024
Hazhar Kamala
Awni Yousef
Library
Social Ecology
27-06-2024
Hazhar Kamala
Social Ecology
New Item
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
28-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Social Ecology
27-06-2024
Hazhar Kamala
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
26-06-2024
Hazhar Kamala
Biography
Awni Yousef
26-06-2024
Hazhar Kamala
Library
Learning from Sykes-Picot
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The Collapse of Iraq and Syria: The End of the Colonial Construct in the Greater Levant
25-06-2024
Hazhar Kamala
Library
The British Administration of Iraq and Its Influence on the 1920 Revolution
24-06-2024
Rapar Osman Uzery
Library
Iraq Multiple Indiator Cluster Survery 2018
23-06-2024
Rapar Osman Uzery
Statistics
Articles 519,752
Images 105,225
Books 19,553
Related files 97,936
Video 1,414
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Library
Social Ecology
Biography
Havin Al-Sindy
Biography
HIWA SALAM KHLID
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Articles
Drug Trafficking Dynamics Across Iraq and the Middle East: Trends and Responses
Library
Decentralisation in Iraq: Process, Progress & a New Tailor-Made Model
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Archaeological places
Hassoun Caves
Library
Violent Extremism in Mosul & the Kurdistan Region: Context, Drivers, and Public Perception
Biography
Abdullah Zeydan
Biography
Shilan Fuad Hussain
Library
Ninewa: Initiative Mapping of Sustainable Returns & Stabilization Efforts
Articles
An Illusory Unity Understanding the Construction of Kurdish Political Identity
Biography
Jasmin Moghbeli
Articles
After the Earthquake – Perpetual Victims
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Archaeological places
Cendera Bridge
Biography
Ayub Nuri
Biography
KHAIRY ADAM
Articles
The Nightingale of Kurdistan; Hsan Zirak the legend (01-12-1920)-(25-06-1972)
Articles
Shahmaran tale to resonate through Mardin streets with the art of sculpture
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Library
MARDİN CITY GUIDE 2020
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Biography
Bibi Maryam Bakhtiari
Biography
Nurcan Baysal
Biography
Antonio Negri
Folders
Biography - Gender - Male Biography - Gender - Female Biography - Nation - Kurd Library - Country - Province - Outside Articles - Country - Province - Kurdistan Articles - Country - Province - Germany Biography - People type - Writer Biography - People type - Cinematographic Biography - People type - Military Biography - People type - Singer

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Contact | CSS3 | HTML5

| Page generation time: 0.39 second(s)!