ناو: گێلاس
نازناو: گێلاس خان
ناوی باوک: عەبدوڵڵا کەریم #موفتی پینجوێنی#
شوێنی لە دایکبوون: #پێنجوێن#
$ژیاننامە$
کچی شاعیری گەورە موفتی پێنجوێنییە و خوشکی #ڕابیعە موفتی پێنجوێنی#یە، گێلاس خان کچی بچوک و ئاخیر منداڵ و نۆیەم منداڵی موفتی پێنجوێنییە، تا پۆلی پێبجەمی سەرەتایی لە پێنجوین خوێندووە و لە پۆلی شەشی سەرەتایی ماڵیان دەچێتە #سلێمانی# و لە شاری سلێمانی درێژە دەدا بە خوێندنەکەی تا پۆلی شەشی دوا ناوەندی لە سلێمانی ئەخوێنی و واز لەخوێندن دێنی و ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنی و ماڵیان ئەچێتە شاری بەغداد دوای (12) ساڵ ژیانکردن لە بەغداد دێنەوە سلێمانی، لە بنکەی تەندروستی سلێمانی دا دەمەزرێ لە بەشی ژمێریاری وەکو فەرمانبەر. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 863 times