ناو: مەحمود
نازناو: خولەی حاجی
ناوی باوک: محەمەد ئابڵاخی
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ساڵی کۆچی دوایی: 2004
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
کەسایەتیەکی کورد پەروەر بووە، ڕۆڵ و خزمەتێکی بەرچاوی لەبواری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بەخشیوە بە وڵاتەکەی و شاری سلێمانی بەتایبەتی، یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی ڕێخراوی (#کاژیک#).لەساڵانی شەست و حەفتاکاندا بەرامبەر سەرای سلێمانی، تەنیشت ئوتێل مەولەوی، ئەو شوێنەی ئێستا کتێب فرۆشەکانی لێیە، خاوەنی غەسلێک بووە بەناوی (غەسلی گۆیژە)کە زۆربەی کات خۆی لەوێ دادەنیشت و ببوە شوێنی کۆبونەوەی کەسایەتییە گرنگ و ناودارەکانی شار.ماڵیشیان لە گەڕەکی #سەرشەقام# بوو.
لە ساڵی 2004 لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گۆرستانی ئابڵاخ بەخاک سپێردراوە.
پەیوەندیەکی زۆر باشیشی هەبوو لەگەڵ ئەدیب و هونەرمەندەکانی ئەوکاتەی سلێمانی وەک #محەمەد ساڵح دیلان#، مەحمود توفیق شلک و لە کۆڕو کۆبونەوەو دانیشتنەکانیان دا هەبوو.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 727 times
Write your comment about this item!