رووداو-هەولێر
لە شنۆ حەوت هاونیشتمانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکران و کەسوکاریان دەڵێن، تووندوتیژییان بەرامبەر کراوە.
هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 13-07-2022 لە گوندی بێمزورتێی شنۆ، سێ هاونیشتمانییان بە ناوەکانی مەلا محەممەد تەهازادە، فەرحان ئیبراهیمی، عەبدولڕەحمان سادقی دەستگیرکرد. هاوکات چوار کەسی دیکەشیان دەستگیرکرد کە خەڵکی گوندی سینگانیشن بە ناوەکانی فەرهەنگ و سیامەت کەرامەتی، پیرۆت تابناک و خۆشناو عەینی.
کەسێکی نزیک لە دوو کەسە دەستگیرکراوەکەی شنۆ بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، هێزەکانی ئیتڵاعات هەڵسوکوتی تووندوتیژانەیان لەگەڵدا کردوون و هۆکاری دەستبەسەرکردنیانی ڕووننەکردووەتەوە و دیار نییە لە شنۆ ماون یان گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیکە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، شەوی ڕابردوو بە بۆنەی ساڵیادی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملو، لە بڵندگۆی مزگەوتی گوندی بێمزورتێی شنۆ، دەنگی د. قاسملو بڵاوکراوەتەوە و ئەو کەسانەی لەو گوندە دەستبەسەرکراون پێشنوێژ، ئەندامی ئەنجوومەن و موختاری گوندەکەن.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,029 times
Write your comment about this item!