حیبووکێ
یارییەکی هەرزەکارانەی کوردییە، بە زۆری کچان دەیکەن، بە پێنج بۆ دە کچ دەکرێ، بە شێوەی بازنەیی بە چیچکانەوە دادەنیشن، خۆیان دەلەنگێنن تا ماندوودەبن، کێ لە کۆتایی یارییەکەدا ماندوو نەبوو، ئەوە براوەیە، هەروەها لە کاتی یارییەکەدا ئەم گۆرانییە دەڵێن.
بلوێر بەلاڵوکە
هەینام جووتە بووکە
جووتە بووکی میریی
هەینام لە یەخسیریی
یەخسیری قەڵاتێ
ئەحمەد بەگی گاتێ
دەسڕۆکەی بداتێ
دەسڕۆکەی هەورینە
بەردی دەبنەبانێ
لەپاش پەرییە جونێ
پەرییە جووان نەماوە
کیژان سەرهەڵداوە
کیژی دە لیمۆیە
کەوتنە شڵق و گۆیە
شڵق و گۆ بەتاڵە
دەنگی نالە ناڵە
نرکە سێ گەزییە
لەبانەن بەزییە.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 698 times
Write your comment about this item!