ڤیدیۆ: ڕۆژە خوێناوییەکەی #کەرکووک#
ڕۆژ و ساڵ: #16-07-2007#
لەبەیانی ڕۆژی 16ی تەمووزی ساڵی 2007 گەورەترین تەقینەوە لەمێژووی کەرکووک لەبەردەم قەڵای کەرکووک ڕوویدا، بەوهۆیەوە 85 هاوڵاتی شەهیدبوون و زیاتر لە 250ی تر برینداربوون.
دوای چەند ڕۆژێک هێزەکانی ئاسایشی پارتی لە کەرکووک توانیان لەناو قەزای حەویجە دوو لەو تیرۆرستانە بەناوەکانی (ثابت ئەحمەد) کە پیشەی ئەندازیار بوو و لەگەڵ (عەلی حەسەن حەلبوس) بەڕێوبەری ئەوکاتی ئیدارەی نەخۆشخانەی حەویجە دەستگیر بکەن کە پیلان داڕێژەری تەقینەوەکە بوون و دەستیان لەچەندین کردەوەی تیرۆرستی تردا هەبوو.
دوای ماوەیەک هەردوو تیرۆرستەکە ئازادکران و ئێستا 2022 (عەلی حەسەن حەلبوس) فەرمانبەرە لە یەکێک لە فەرمانگەکانی حکومەت! ڕۆژی 16ی تەمووزی ساڵی 2007 ڕۆژێکی پڕ لەخەمناکی بوو بۆ کەرکووکییەکان.[1]
Click to show the video This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 407 times
Write your comment about this item!