حەوت ڕۆژ لە کەنار دەریا
#گوڵزار حەمە فەرەج#
زەڕەییەک خاکی وەتەن نادەم بە
قەسری قەیسەری
نیشتمان
ئەزانم
خاکت گەوهەرە و
ئاوت کەوسەرە
و هەتا لێت بڕوانم تێرت لێ ناخۆم
جوانیەکەشت
وەک حەقیقەتێکی
بێدەنگ بەسەر زەویدا دەڕوات و
لەناو سنگماندا
چەقبەستو بووە،
وەک بڵێی بەدوای کاتی لەدەسچودا بگەڕێم
و
سەرقاڵیەکانی دونیا
زەینم ڕۆشنبکاتەوە
بۆگەڕان بە نێو جوانیەکانی
دونیا و
تازەکردنەوەی هەناسەکانم
بە گەردوندا وێڵ
بووم
لەژێر ئاسمانێکی
ساماڵی بێ ئەستێرە
گەڕام
گەڕام
و ئێوارانیش
لەسورایی ئاسۆیەکی
بریقەداردا چاوم لێک ئەنا
وەک ئەوەی بەدوای هەوێنی ژیاندا بگەڕێم
زەینم نوێ بوەوە
بەجوانیەکانی
گەردوون
شادی وەک بارانێکی بەخوڕ
زەوی ڕۆحی
ئاو دەدام
ئەوە ئەو
حەوت ڕۆژە بوو
کە جوانیەکانی
گەردوون لەگەڵ جوانیەکانی خاکم
هیچ بەراوردێکیان
نەبوو
وەک ئەوە وا بوو
بە ئاسماندا
بفڕم
تا شتێکی مەزن بەدەسبێنم
بزەیەکی هێندە جوان
لەسەر لێوم بوو
دڵم نەدەهات بە ئاگا بێمەوە
شەپۆلی جۆش و خڕۆش
لەدڵی دەریاوە لێیدەدا
وەک سڵاوێک لێمان
خۆڕیشی وەک سێبەرێکی گەرم
لەسەر کوڵمم
یاری دەکرد
با گێژی دەخوارد و
وەک ئەوەی خۆشحاڵبێت و
سەما بکات
لە دیدارمان
ئەوە ئەو کاتە بوو
کە من بە تەواوی ماناوە
دەژیام.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 390 times
Write your comment about this item!