ئاوی پاییز بۆ دەمی هەموو کوێر و کەچەڵێک نییە.
ئاوی کانیاو لە وەرزی پایزدا، پێش پەڵە و باران زۆر دەگمەن دەستی خەڵکی ئاسایی دەکەوێ چونکە لە کوردەواردا ئەو جۆرە ئاوە زۆردەگمەنە، تەنیا دەستی کەسانی شارەزا دەکەوێ، لە پەندەکەدا کوێر و کەچەڵیش وەکوو نموونەی کەسانی بێدەسەڵات هێناوەتەوە کە لە کۆمەڵگەدا شتی باشیان چنگ ناکەوێ.[1]
لە ناوچە دێمەکارەکانی خاکی کوردەوارییدا ئەو گوندانەی پشت بە ئاوی کانی و کانیاو و بیرەکان دەبەستن بۆ خواردنەوە و پێداویستییەکانی ناوماڵ، لە دوای مانگی تەمموز و ئابدا وردەوردە ئاوەکانیان کەم دەکات و کوردەواری بەو ئاو کەمکردنە دەڵێت: گاقۆڕان، چونکە گایەکان بەرەو سەروچاوی کانییەکان دەڕۆن بۆ ئاو خواردنەوە کە ئاویان دەست ناکەوێت دەست دەکەن بە قۆڕە قۆڕ و قۆڕاندن، لەبەر کەمی ئاو لە پایزاندا کراوە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ شتێکی گرانبەها و دەگمەن و دانسقە کە بۆ هەموو کەسێک دەست نەدات دەوترێت: ئاوی پایز بۆ دەمی هەموو کوێر و کەچەڵێک نییە. [2]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 517 times
Write your comment about this item!