ئەوەی نایزانی باسی لێمەکە، ئەوەی لێی ناپرسی، دەنگی لێمەکە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانی هەمەجۆر هەن، کەسانێک هەن کە نەزانینیان لا نەنگییە، لەگەڵ ئەوەشدا نایانەوێ فێرببن، لەسەر هەموو شتێک ڕاوبۆچوونی نەزانانەیان دەدرکێنن، بێ ئەوەی گوێبدەن بەوەی بۆچوونەکانیان ڕاست یان هەڵە، پەندەکە مەبەست لەوەی کە گەر شتێک نازانی لەبارەیەوە مەدوێ و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر مەدە یان دەنگت لەگەڵ کەسێکدا نییە مەیدوێنە بۆ ئەوەی شەرمەزارنەبی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 418 times