گوێز هەتا نەشکێنرێت، نازانرێت پووچه
گوێز لە کوردەواریدا چەند ئیدیۆمێکی لەسەر هاتووە وەکو: گوێز لە هەمبانەی خۆی دەژمێرێت یان هەرکەسە و گوێز لە هەمبانەی خۆیدا دەژمێرێت، دەڵێی گوێزی بۆ دەژمێریت، دەڵێی گوێزی ساغە، گوێز لە گومەت خستن، تڕی گوێزی کوێرە دەشکێنێت، کرم لە گوێزی ساغ دەردێنێ و..زتاد، لێرەش وەکو ئیدیۆم کە بەکارهێنراوە هاوشێوەی ئیدیۆمی(تا لەئاو نەدرێت گونی قۆڕ ئاشکرا نابێت)ە، واتە خەڵک و مەردوم لە کاتی تەنگانە و پێویستیدا تاقیدەکرێنەوە، لە تاقیکردنەوەکەدا دەزانرێت بەکەڵکن یان پووچ و بێ کەڵکن بۆیە کورد وەکو ئامۆژگاری گوتویەتی: گوێز هەتا نەشکێنرێت نازانرێت پووچە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 533 times