بارە گوێزی لێ نێیت، خڕەی نایەت
باره گوێز، هەر چۆنێک بار بکرێت هەر خڕەی لێوە دێت، بەڵام ئەگەر کەسێک نەفام و کەودەن و گێڵ و دەبەنگ بێت، خراپ هەست بە خڕەکەی دەکات ئەمە لەلایەک لەلایەکیتریشەوە بەکەسێکی گوێ لەمست و لە ئەڵقەلە گوێ دەوترێت هەرچی لێ باربکەی ڕێک و ڕاست هەڵیدەگرێت بێ خڕە و خشپە و مل بادان یەکسەر دەیگوازێتەوە کورد بە گاڵتەوە بەجۆرە کەسانە دەڵێت: بارە گوێزی لێ نێیت خڕەی نایەت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 398 times
Write your comment about this item!