گڵاو لە ئیدیۆمی کوردەواریدا
لە بیروڕای هەندێ لە پەیڕەوانی ئایینی مەسیحیدا، ژنان کاتێک لە باری خوێن لێچوون و سووڕی مانگانەدا بن، بەگڵاو دادەنرێن، بەڵام گڵاو لەلای کورد وشەیەکی لێکدراوی گڵ و ئاوە، هەردوو ئاژەڵی بەراز و سەگ، ئەگەر بە تەڕی بەر هەر شتێک بکەون، دەوترێت: گڵاو دەبن، بۆ چارەسەری ئه و گڵاوییە، مرۆڤ ئەگەر دەستی بەر سەگ بکەوێت، ئەوا بە خاک و خۆڵ و ئاو دەستی دەشوات، بەمەش دەوترێت: گڵاودەرکردن، کورد بەرازی بەخێو ناکات لەبەر ئەوەی حەرامە لە ئایینەکەی، بەڵام سەگ بۆ پاسەوانی ڕان و ماڵان بەخێو دەکات، سەگیش لە ئاینی ئیسلامدا به گڵاو دانراوە، لەبەر ئەوەی زۆرینەی کورد لە پەیڕەوانی ئه و ئایینەیە، بە چاوێکی پیس و سووکەوە سەیری سەگ دەکەن، زۆربەی ئه و ئیدیۆمانەی لەسەر گڵاوی هاتونەتە وە، هەر به و شێوەیەن، وەک: سەگی لێ گڵاو دەبێت، واتە: مرۆڤێکی زۆر پیس و قەڵپ و نا ڕەسەنە، یان بەکەسێکی خراپ دەوترێت: لە سەگ گڵاوتره، واتە: سەگ به و پیسی و گڵاوییەی له و مرۆڤە باشترە، وتراویشە: #بەراز خۆی لەسەگ بدات گڵاو دەبێت#، بە دوو کەسی خراپ و بەد دەوترێت کە یەک لە یەکتری خراپتر بن، هەر لە سەر گڵاوی دەوترێت: دەریا بە دەمی سەگ گڵاو نابێت، واتە: کەسێکی خانەدان و هەڵکەوتوو و بەڕێز بە قسەی خەڵکی چەپەڵ و بوختانچی لەکەدار نابێت، بۆ ناکەسی کەسێکی بەدکاریش دەوترێت: #سەگ بەشۆرینی گڵاوی دەرناچێ#، واتە: ئه و کەسە ناخی پیس و بۆگەنە هەر بە شۆردنی ڕوخسار و ڕواڵەتی، ناوەڕۆک و خاسیەتی ناگۆڕێت، سەی لێ گڵاو بکە، ئەویش بەمانی پیستر لە سەگە، هەروەها بە سادەییش دەوترێت: فڵانە کەس گڵاوە، لێرەدا مەبەست میکرۆب و لیک و تەڕی سەگ بەرکەوتن و نەخۆشی نییە بە واتا ڕاستەقینەکەی، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کەسێکی باش نییە یان نیەتی لە کاردا باش و هەناو ڕەشە، هەروەها کە دەوترێت: پڵانی گڵاو، نیازی گڵاو، مەرامی گڵاو، مەبەست له و جۆرە پلانانەیە کە دەر ئەنجامی باشیان نییە و بەڵکو بۆ تەڵەدانانەوە دادەنرێن و زیان بەکەسانی تر دەگەیەنێت، هەڵوێستی گڵاو و دەستی گڵاو، ناخی گڵاو، دیدی گڵاو....تد، هەیە و بەکاردهێنرێت کە هەموویان گوزارشت لە بەیدومی و خراپەکاری و چەپەڵی دەکەن[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 702 times
Write your comment about this item!