بەخت گرتنەوە:
لە کۆمەڵگەی کوردیدا بەگشتی و ناوچەی پشدەر بەتایبەتیی زۆر کەس هەن خۆیان بەکەم بەخت دەزانن، لەسەر ئەوە پەندێکی کوردی هەیە. دەڵێت: (بەختم لە هەموو شتێکدا ڕەشە، بەڵام لە شووتیدا سپییە) ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا بەرنامە و پلانیان هەیە سەرکەوتوون بەڵام ئەو کەسانەی کە هەڕەمەکی ڕەفتار دەکەن، زۆر جار لە کارەکانیاندا شکست دەخۆن، بۆیە بەبێبەخت باسی خۆیان دەکەن، زۆر جار پەنا بۆ بەخت گرتنەوە دەبەن، ئەمە وەک نەریتێک زۆر بڵاوە و ڕۆژانە دەیان کەس پەیڕەوی لێدەکات، ئەو کەسانەش کە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بەخت دەگرنەوە ژمارەیان کەم نییە، زۆریان ئەوەیان کردووە بەپیشە و بژێویانی پێدابین دەکەن. هەندێک بەخت گرەوە هەیە، لە ڕێگەی دەستەوە بەخت دەگرنەوە، سەیری بەری دەستی کەسەکە دەکات، بەپێی ئەو خەتانەی ناو لەپی دەستی، ڕاز و نیازی دڵی پێدەڵێن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 351 times
Write your comment about this item!