سەری بەردە بەرد نییە
ژێری بەردە بەرد نییە
گیاخۆرە کەر نییە
هێلکەکەرە مر نییە
سەری بەردە بەرد نییە، بەرد ڕەقە لە مەتەڵەکەدا بە پشتی کیسەڵ بەراورد کراوە، ژێری بەردە بەرد نییە، بەهەمان شێوە ژێر سکی کیسەڵ وەک پشتی ڕەقە، گیاخۆرە کەر نییە، کیسەڵ ئاژەڵێکی گیاخۆرە و بەکەر بەراورد کراوە، هێلکەکەرە مر نییە، مر مەبەست لە مریشک، مامرە واتە: کیسەڵ و مریشک هەردووکیان هێلکەدەکەن. وەڵام (کیسەڵ) . [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 509 times
Write your comment about this item!