هاتە خوارێ
هاتە خوارێ له لێژی... سينگی بەفری گژنيژی
یارەکم گرت به کیژی.. دەستم له بۆ مەمکی برد
گوتی وا مەکە بيژی
هاتم لە لای ئەولايە...خەرمانم لەبەر بایە
دەستم لە بۆ مەمکی برد... هاواری کرد وەی دایه
هاتە خوارێ بەردووکە... ئاوەکی کرد سارد و سووک
مەمکی دەرێی هەنگوتکە... ناوێرم یارێ ماچ کەم
لەبەر منداره ورتکه
هاتە خوارێ بەغارە...مەمکی دەرێی هەنارە
ياخوا لێت پیرۆز بيتن... بازن و خە زێم و گوارە
ئەوسار یارێ هەردەگرم...هەر وەک چوجکە و کۆلارە
هاتە خوارێ به للۆرە... لێکیاندا سۆرە و بۆرە
دەمانچەکی له نێکی... ئەویشيان چاردە خۆرە
خەمی له درم چەند زۆرە... لۆچی تەراقی نادا
سەگبابەی پارەی زۆرە[1]