خۆزيا شوان بام
خۆزيا شوان بام شوانی مەڕداران
بەخۆم شوبەست بام لە ناو هەناران
ماچی خۆم دەستاند له چاو کاران
خۆزيا شوان بام شوانی کاران
بە خۆم شوبە ست بام لە ناو هەراران
ماچی خۆم دەستاند له کيژ و کاران
خۆزيا شوان بام شوانی بەرخۆران
بەخۆم شوبەست بام لە ناو مێرگۆران
ماچی خۆم دەستاند له زولف شۆڕان
خۆزيا شوان بام شوانی بەرانان
بە خۆم شوبەست بام لە ناو مەروانان
ماچی خۆم دەستاند له کیژە جوانان
خۆزیا شوان بام شوانی بزنان
بەخۆم شوبەست بام لە ناو هەوێزان
ماچی خۆم دەستاند له بەژن درێژان[1]