عەبدالەک بووم
عەبدالەک بووم دل به غەم چەند گەڕام له دنیايێ
دەچمە سەر چاک و پیران هاوار غەوسی بەغدایێ
دەنگی جاحێران خۆش دێ هەروەک فيقەی زوڕنايێ
دەغرە سەرێ ماخۆت خۆی چەند زۆرە و بنی نايێ
يارم دەچوو لۆ گیشان ڕەش بووه لەبەر گە ڕمایێ
زرینگ و هۆڕی داسان دێ چریکەی قەرانگان نایێ
ئەمنیش وەکی يوسفی ئاشقی زوليخايێ
ئەوی دوو دران لێک دەکا قەت چی چاکی لۆ نايێ
هەر وەک قەلێ ڕووی ڕەش بێ ببتە سۆدرەی دنیایێ[1]