ئه و جەرەبەم
ئه و جەرەبەم بەردیله بردمه ئاکۆ و قەندیله
دەمدا به ئەنگوستیله لۆ جوانێ ناو جەميله
ئەو جەرەبەم مە ڕەزە بردمه شارێ ڕواندزە
هەمووم دا به زریزه لۆ جوانێ ناو مامزە
ئە و جە ڕەبەم ڕێواسه بردمه دەشتی باتاسه
هەمووم دا به قۆيتاسە لۆ گورینگە ی يار مەياسە
ئەو جەرەبەم پە نيرە بردمه دۆرێ هەريرە
هەمووم دا به زنجیره لۆ جوانێ ناو نەزیرە
ئەو جە ڕەبەم جەرەبە بردمه شارێ حەلەبە
هەمووم دا به کارەبا لۆ جوانێ ناو زێنەبه
ئه و جە ڕەبەم بزنۆکە بردمه ڕانيه و دهۆکه
هەمووم دا به کرمۆکە لۆ جوانێ ناو زەمۆکه
ئه و جەرەبەم هەوری یه بردمه دەشێ گەردی يه
هەمووم دا به قوتنی یه لۆ جوانێ ناو بەگی یه
ئه و جەرە بەم کاوڕە بردمه دەشتی مەنگوڕە
هەمووم دەدا به دوڕە لۆ جوانێ مە مک خڕه[1]