به دارێم وەکەن
بە دارێم وەکەن به دار هێرۆيێ
له بنم ڕابێخن پەڵکی لیمۆیێ
یار هەر دەگرم دەچمەوە کۆیێ
به دارێم وەکەن به دارە بە نێ
نەفتم پی داکەن ئاگرم بەردەنیێ
ئەگەر نە سوتام يارێم بدەنێ
به دارێم لێدەن داری جۆخينێ
دەستم درێژ کرد گە یيە دۆخينێ
چ خوشکم نییه بيدەم له خوێنێ
به دارێم لێ دەن به دار تووتنێ
له بنم ڕابێخن پەلکی سوسنێ
ياری هەر دەگرم دەچمە ئوردنێ
بەر دەرگای مارتان قەرسیل به جۆيە
بی ئەسلی نی یه ئە و هات و چۆیە
قەولی کیژو کوڕ هەمووی درۆيه[1]