لەسەگ بەبۆنترە، لە تووڵە ڕەش ترە.
لە مێژوودا سەگ یەکەم ئاژەڵە کە مرۆڤ ماڵی کردووە، لە کوردستان چەند جۆرێک سەگ هەیە، هەر یەکەیان بۆ مەبەستێک بەکاردێت، سەگ بە بۆنکردن نێچیر دەدۆزێتەوە، زیاتر لە ڕاودا بەکاردێ، تووڵەش قەبارەی بچووکە و لە ڕاودا دەچێتە کونەوە و نێچیر دەردێنێ، لەسەگ بەبۆنترە، مەبەست لە قالۆنچەیە، بۆنی بەهێزە لە دۆزینەوەی خۆراکدا و لەو ڕووەوە بە سەگ چووێنراوە، لە تووڵە ڕەش ترە، ڕەنگی جەستەی قالۆنچە بە ڕەنگی ڕەشی توڵە چووێنراوە. وەڵام (قالۆنچە) . [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 587 times