هاتيە تەيری گەرمێنێ
هاتيه تەيری گەرمێنێ... کيژ پێی دەرێن قە تێ يه
فەرخە ی له دوو خۆی ڕێز کرد... دەڕوا لۆ ناو وەردێ یه
دونيا داریم حەرام کرد...له پاش بە ژنی فاتێ يه
هاتيە تەيری گەرمێنێ...کيژ پێی دەرێن کۆترە
فەرخە ی له دوو خۆی ڕێز کرد... دەڕوا به فڕه فڕه
دونيا داریم حەرام کرد... له پاش جۆت مەمکی خڕه
هاتيە تەيری گەرمێنێ... کيژ پێی دە ڕێن کۆلارە
فەرخە ی له دوو خۆی ڕێز کرد...دەڕوا به گارە گارە
دونيا داریم حەرام کرد... له پاش دوو چاوی کارە
هاتيە تەيری گە ڕمێنێ... کيژ پێی دەرێن باشوکە
فەرخەی له دوو خۆی ڕێز کرد... دەڕوا به جروکه جروکه
دونيا داریم حەرام کرد... له پاش بە ژنی گچکۆکە
هاتيە تەيری گەرمێنێ... کیژ پێی دەرێن قومريه
فەرخەی له دوو خۆی ڕێز کرد... دەڕوا لۆ بن هە وری یه
دونيا داریم حەرام کرد... له پاش بەژنێ سەبری یه[1]