هەی زێنەبێ
هەی زێنەبێ هەی زێنەبێ... له و زێنەبەی زراری
سەر و بابانت شێوێ...گور لەگەر تەرزەی باری
هاتم لەلای سیساوە... مەمکی شوشەی گوراوە
بە کۆرانێ دا ڕۆیی...جاروبار ئاوڕی داوە
تیرەکی لەمن دەدا... لە جەرگی کردمە تیراوە
سەر و بابانت شێوێ... گور لەگەر تەرزەی باری
هاتم لەلای ئه و خوارە... کارمامزێ ڕەشتارە
لە مامۆستام پرسی یە... بە عومر زۆر مندارە
دەستم لۆ مەمکی بردیە... سوندێ دەخۆی هەنارە
هاتم لەلای ئەولایە... خەرمانم لەبەر بایە
چۆنی دەرێم هەروایە... دەستم لە مەمکی دایه[1]