هەی نارێ هەی شۆڕێ
هەی نارێ هەی شۆڕێ، ناوی یارێم هەمینە
زولف چين لەسەر چینه، سەر برند کەو بی بینه
هەی نارێ هەی شۆڕێ، ناوی یارێم مەياسە
سەر به گورینگە و هەياسە، سەر برند کەو بيناسه
هەی نارێ هەی شۆڕێ، هەڕوە کۆڕێ و وەرەوە
دەرزیم له زیان کردەوه، به شەمامان کەتمەوە
ئەو شە مامەکی سۆرە، لە ده ست جا حێران نی يه
به هەزارانم کڕی يه، به دیاریم لۆ هاتی یه
هی پیره دەرێن گرانه، جاحێر دەرێن هەرزانە
هەی نارێ هەی شۆڕێ، هەڕوە کۆڕێ ناوداران
دەتگەمێ له جێی جاران، دەپسێنم بەندی گواران[1]