گەرمیشە و نەرمیشە، بەنەخوێنەکەی بکەوە و تێی نیشە.
مەتەڵەکە بە جۆرێک دەربڕاوە کە خەیاڵی مرۆڤ بۆ شوێنی تر دەبات بەڵام مەبەستی خواردنی گیپەیە، گەرمشە و نەرمیشە واتە: گیپە هەم نەرمە و هەم گەرمە (گیپە خواردنێکی فۆلکلۆریی کوردییە) بەنەخوێنەکەی بکەوە و تێی نیشە، گیپە کە درووستدەکرێ، دەمەکەی بە دەزوو دەدورێتەوە، بۆیە کاتی خواردن، دەزووەکەی کە چووێنراوە بە بەنەخوێن لێی دەکرێتەوە پاشان دەخوری. وەڵام (گیپە) . [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 432 times