چاوت وەکی
چاوت وەکی چاوی ماری
خۆت لرم باوێ سەر دیواری
ماچت دەکەم پڕ بەزاری
چاوت وەکی چاوی بۆقێ
لە دووت دەکەم گورگە لۆقێ
ماچت دەکەم در بتۆقێ
چاوت ئەستێرەی پێنج و دوو
هەردێ لە کلکەی کانی توو
بسورمانم مەمکە بە جوو
چاوت ئەستێرەی سەحەری
هەردێ لە بێژینگ بەسەری
لاوی بێ دۆست خۆر بەسەری
چاوت ئەستێرەی جەدی یە
ئاگات لە عاری من نی یه[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 378 times
Write your comment about this item!