مەنگوڕ ناوی یەکێک لە خێڵە کوردەکانی موکریانە کە لە نێوان #سەردەشت#، #پیرانشار#، میراوە، ڕەبەت، #مەهاباد#، #قەڵادزێ# و #حاجیاوا# لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان نیشتەجێن.
ئەو ناوچانەی کە مەنگوڕەکانی تێدان بە مەنگوڕایەتی ناو دەبردرێ.
جیا لە شارەکانی پیرانشار و مەهاباد زۆربەی مەنگوڕەکان لە دوو ناوچەی مەنگوڕی ڕۆژئاوا و مەنگوڕی ڕۆژهەڵات و مەنگوڕی سەردەشت نیشتەجێن. ناوچەی مەنگوڕی ڕۆژئاوا سەر بە ناوەندی کارگێریی شارستانی مەهابادە و ناوچەی مەنگوڕی ڕۆژهەڵاتیش سەر بە ناوەندی کارگێریی شارستانی پیرانشارە (پێشتر ئەم ناوچەیەش سەر بە شارستانی مەهاباد بوو).
خێڵی مەنگوڕ لە شەش تیرەی (مروەت، ئامان، زێرن، شەم، زێن، خدر) کە زۆرینە بە تیرەی مروەتە کە نیشتەجێی مەهابادن و ئەوانی تریش بە جۆرێکی بڵاو لە مەهاباد، سەردەشت، پیرانشار، میراوە، ڕەبەت، قەڵادزێ و حاجیاوا نیشتەجێن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,018 times
Write your comment about this item!