ناونیشانی پەڕتووک: هەستی تەندروستی
ناوی نووسەر: عەتیە حەمەسەعید
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
خانمە پزیشک و نووسەری بواری تەندروستی، عەتیە حەمەسەعید پەرتووکێکی بەناوی (هەستی تەندروستی) کە تایبەتە بە تەندروستیی ئافرەتان و کۆەرپە، چاپ و بڵاو کردەوە ڕاشی گەیاند لە قۆناغی یەکەمدا هەزار دانە له و کتێبە بەبێ بەرانبەر بڵاو دەکاتەوە.
له و بارەیەوە خانمە نووسەر و پزیشکی ئافرەتان و منداڵان، عەتیە حەمەسەعید ڕایگەیاند: ئه و کتێبە 280 لاپەڕەیە و لە ئێران چاپ کراوە کە خۆی لە کۆمەڵێک وتای تەندروستیی تایبەت بە ئافرەتان و کۆرپەلە و منداڵاندا دەبینێتەوە.
گوتیشی: لە کتێبەکەدا بە زمانێکی پاراو و ئاسان باسم له و گرفتە تەندروستییانە کردووە کە ڕووبەڕووی ئافرەتان و کۆرپە دەبێتەوە، لە ژیانی هاوسەرگیریدا بەداخەوە زۆرێک لە ئافرەتان به شێوەیەکی نازانستی و تەندروستی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، بۆیە پێویستە هەموو ئافرەتێک ئه و کتێبە بخوێنێتەوە.[1]
Read the book: هەستی تەندروستی
Total download:
192 times
We kindly ask all writers, translators and publishers to inform us if they are not in agreement to have their books downloaded from Kurdipedia server.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 699 times