ناونیشان: کۆمەڵیک زانیاری لەسەر جوگرافیای هەرێمی کوردستان
ئامادەکار: سەردار عەبدولڕەحمان
1- ڕووبەری هەرێمی کوردستان= 78,736کم2.
2- نزیکەی لە 17٪ ڕووبەری عێراق پێک دەهێنێت.
3- بەم ڕووبەرەش ڕیزبەندیی (117)یەمین وردەگرێت لە کۆی 212 وڵات.
4- هەرێمی کوردستان ڕووبەرەکەی لە (45٪)ی سەرجەمی وڵاتانی جیهان گەورەترە.
5- ڕووبەری هەرێمی کوردستان گەورەترە لە هەریەک لە وڵاتانی (دانیمارک، سلۆڤاکیا، ئێرلەندا، کڕواتیا، هۆڵندا، سویسرا، بەلجیکا، کوەیت، قەتەر، لوبنان، هۆنگ کۆنگ)
6- ئەوەی ئێستا کورد بەسەریدا زاڵە ڕووبەرەکەی= 46,86کم2.
7- بەرزترین لوتکەی چیای هەڵگورد= بەرزی 3607 مەترە.
8- لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، لە ڕیزبەندی (111) ی وەرگرتووە لە کۆی دانیشتوانی جیهان، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم لە ئێستادا (6، 2) ملیۆن کەسە، دانیشوانی هەرێم لە (52٪)ی سەرجەم وڵاتان زیاترە.
$سەرچاوە$
جوگرافیای پەرەپێدان(چەمک و ئامانج و ڕەهەندەکانی)
نوسینی: پ.ی.د. بێستون ئەحمەد حسێن و پ.ی.د. فاتیمە قادر مستەفا و پ.ی.د. ساکار محەمەد حەسەن.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 545 times
Write your comment about this item!