سێ گا یا، نۆ گا خواردن.
سێ گورگە شۆڕ، نۆ گورگە قەرەو خواردن.
ساڵێک پێکدێت لە دوازدە مانگ، سێ گا، مەبەست لە سێ مانگەی وەرزی زستانە، نۆ گا، مەبەست لە سێ وەرزەکەی تری ساڵە کە (پایز، هاوین و بەهار) ە، واتە: کەسێک نۆ مانگ کاردەکات و ماندوو دەبێت، ئەو بەرهەمەی پاشەکەوتی دەکات، لە سێ مانگەی وەرزی زستاندا دەیخوات. شۆڕ: داچۆڕکە بوونی شتێک لەبەرزییەوە (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لە وەرزی زستانە کە مرۆڤ هەر دەخوا و دادەنیشێت. وەڵام (سێ مانگەی زستان بەرهەمی نۆ مانگەکەی کە دەخورێ) . [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 272 times