دۆشاوخۆر
گوندنشینان و کۆچەرییە دەشتەکییەکانی #هەولێر# لە کۆندا دوو جۆر بوون، ئەوانەی لەسەرووی شاخی (#پیرمام#) ەوە تاوەکوو ئەوپەڕی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر و سەرسنوور تا شارەدێی (#حاجی ئۆمەران#) بە دۆشاوخۆر و مێوژخۆر ناونراون. [1]
ئەو ناوچەیە بە هەزاران ڕەزی مێوی تێدایە و هەر لەدێرزەمانەوە لە ناوچەی #خۆشناوەتی#ەوە بەرهەمی خۆماڵی (ترێ و دۆشاوی ترێ و مێوژ) ی بەرهەمهێناوە و بۆ دەشتەکییەکانی هەولێر بە ئاڵشت و شتومەک گۆڕیویانەتەوە، مێوژ بە دانەوێڵە، ئەو ئاڵشتەی خۆشناوەتی و دەشتەکییەکانی هەولێر تاوەکوو نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم بەردەوام بووە. [2]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 490 times
Write your comment about this item!