خەیاڵ
لە کتێبی: #گوناه#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
خەیاڵێک بوو...
گوتم: با چارەنووسم،
چارەنووسێکی کە دایانناوە بۆ من باب و باپیرم -
بگۆڕم،
تێکی دەم،
لای بەم...
خەیاڵێک بوو...
گوتم: با بەردەڵانی ژینی داهاتووم،
- وەکوو مەنسوورەکەی هەللاج -
لە هەللاجی بدەم.
لای دەم...
خەیاڵێک بوو...
خەیاڵێکی جوان و پاک و پیرۆز بوو...
دەمێک وێرغە،
دەمێک نەرمە،
دەمێک پڕتاو،
کوتام،
ڕۆییم بەرەو ئامانج...
گوتم: هەرچەندە بەردی سارد و گەرمم بێتە سەر ڕێ نابەزم،
مەردەم...
خەیاڵێک بوو...
خەیاڵی دوێنێکەم وا بوو،
سبەینێ چۆن دەبێ ئاخۆ...؟
1964 زیندانی قزڵقەڵا [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 368 times
Write your comment about this item!