مەتەڵ شەش پیتی دیارە
زەوییە هی جوتیارە
تۆوی دەکا و دەیکێڵێ
بەتراکتۆر و بێڵێ
بەهەوڵی کاکە جوتیار
بە کۆشەش کردنی و کار
سەوز دەبێ و دێتە بەرهەم
میوەی جوانی گوڵبەدەم
ئەو زەوییە بەپیتە
چی پێدەڵێن...؟ شەش پیتە
جوتیاران کاڵەک و شوتی لە جۆرە زەوییەکدا دەکەن، پێی دەوترێ بێستان. وەڵام (بێستان) [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 293 times