ناو: تانیا
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1992
شوێنی لەدایکبوون: #دوکان#
جۆری یاری: تۆپی پێ
$ژیاننامە$
وەرزشکارێکی دیار و ڕاهێنەری فۆتساڵی کچانە، خاوەنی بڕوانامەی ڕاهێنەری (C) ئاسیایە، بەشداری خولی ڕاهێنانی Bی ئاسیایی کرد و پاش وەرگرتنی وانەکانی خولەکە بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی، بەفەرمی بڕوانامەی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیای پێبەخشرا، وەک تاکە کچی بەشداربووی ئەو خولە. یەکەم خانمە وەرزشکار بووە کە لە دوکان یەکەم فێرگەی تۆپی پێ بکاتەوە بۆ کچان، لە ساڵی 2019 بەشداری خولی عێراقی کردووە و پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە، لە ئێستادا 2022 وەک ڕاهێنەرێکی لێهاتوو چالاک ڕۆژانە ڕاهێنان بە فێرخوازەکان دەکات.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 317 times
Write your comment about this item!