#یاسین مەحمود#، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکانی #بافڵ جەلال تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئێستا فەرمانگەکان دەڵێی سەردەمی ئیمامی مەهدین.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتی یاسین مەحموود ناسراو بە مەلا یاسین ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئیجرائاتەوە ئێستا فەرمانگەکان دەڵێی سەردەمی ئیمامی مەهدین، وتیشی، “ئەگەر دووان سیانێک لە ئەو کەسانەی کە پێشتر کاری خراپیان کردووە لە بەردەرکی سەرا لەسێدارەبدرێن، ئەم شارە دەبێتە باشترین شار”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو فشارانەی لەسەر سلێمانی هەبوو، لەسەر هەر شوێنێکی دیکە بوایە هەپڕون هەپڕون دەبوو، بەڵام سلێمانی بە خۆڕاگری خەڵکەکەی ماوەتەوەو تا ئێستاش لە زۆر سێکتەردا لە پێش شارەکانی دیکەی عێراقەوەیە.
وتیشی، “داوا لە سەرمایەدار و بازرگان و بەڵێندەران دەکەم، با بەهەموومان هاوکار بین، ئێمە هاوکاری جەنابی کاک #قوباد# نەبین بەتەنیا هیچی پێناکرێت، ئێمە هاوکاری جەنابی کاک بافڵ نەبین کە لە ئێستادا ئەرکی زۆر قورسە بەتەنیا هیچی پێناکرێت، تەنانەت وای لێهاتووە خواخوامانە کاک بافڵ ڕۆژێک بێتەوە بۆ سلێمانی بەهۆی دۆخی عێراقەوە چونکە ڕۆڵێکی زۆر باڵا دەبینێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,617 times
Write your comment about this item!