ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: محەمەد
نازناو: عاجز
ناوی تەواوی (عەبدوڵڵا محەمەد حسێن) ە، بەرزنجییه، لە ساڵی (1929) لە گوندی (#چل هەوێزە#) ی سەربە شارەدێی #دیبەگە# لە دایکبووە خوێندنی لە حوجرەی مزگەوت تەواوکردووە لە گوندەکانی #خۆشناوەتی# و #ڕواندز# خوێندوویەتی، مۆڵەتی مەلایەتی لە مزگەوتی حاجی قادر دەباغ لە #هەولێر# وەرگرتووە. لە زۆرێک لە گوندەکانی کوردستان پێش نوێژی و مەلایەتی کردووه، لە کۆتایی ژیانی بووەتە مامۆستا لە وەزارەتی ئەوقاف، لەپڕ تووشی نە خۆشی دەبێت و بەماوەیەکی کەم کۆچی دوایی دەکات، لە ڕێکەوتی (#02-05-1967#) لە هەولێر بە خاک سپێردرا.
شیعری غەزەلی عاجز
شۆخە کەی بێ ڕەحم و ئینساف قاتیلی جانم وەره
باعیسی گومڕاهی ڕوح و شێخی سەنعانم وەرە
دڵ هەمیشە ئینتیزاری لوتف و ئینعامی تووه
دەردەمەندی قامەتی تۆم چاو بەگریانم وەره
(عاجز) م ڕووحی ڕەوانم، پڕ لەئێشە جەرگ و دڵ
تۆی تەبیېم زوو لە بۆ دەڕمانی دەردانم وەرە
لەشعرێکی دیکە دەڵێ:
چەند ڕۆژە لەبەر فیکری تۆ داماوە دڵی من
بێ خواردن و خە و و زەرد و زەبوون ماوە دڵی من [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,015 times
Write your comment about this item!