سوڕناتک
ڕوەکێکی دەوەنی خۆڕسکە لە کۆتایی وەرزی بەهاردا لە ناو وەرد و شۆییان دەبێت، ڕەنگی قەد و گەڵاکانی سوورێکی خەنەییە، گوڵێکی زەردی بچووک لە مانگی (6-8) دەگرێت، لەسەرەتای تەمەنی ناسک و سوێرە، مەڕوماڵات دەیخۆن، بەڵام خراپە چونکە سەر و چاو و گوانی مەڕ هەموو دەکاتە برین، ئاژەڵەکەش له حەژمەتان دەمی لەناو برینەکە دەنێت و دەیخورێنێت و گەورەتری دەکات، برينەکانی شیری وشک دەکات، خاوەن مەڕ بە (خوێ و کەرە و تەنی) تیماری دەکات، بەڵام بەزەحمەت چاک دەبێت، جار هەبووە گوانیشی نابووت دەبوو، ئەو ساڵی شیری نەدەبوو، شوانی باش مەڕ و ماڵاتی لە کاتی تازەشینبوونی سوڕناتک نە دەبردە ناو وەرد و شۆیيان و دووری دەخستنەوە، هەروەها سوڕناتک بۆ سووتان بە کاردەهێترێت.[1]
لە پەند و ئیدیۆمی کوردەواریشدا ناوی هاتووە بۆ کەسی سوور و سپی کە لەبەر خۆرەتاو زوو دەم و لێوی تۆشکی هەڵبدایە دەوترا: #سوڕناتک بردی#.[2]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 591 times
Write your comment about this item!