گۆگەم: ڕووەکێکە زیاتر لەزەوی بەیار شين دەبێت، ، گوڵێکی زەرد دەگرێت، ڕەگەکەی گرۆیيه خڕ و ئە ستوورە و بۆ سووتان دەبێت، [1] هەروەها گوڵە گۆگەم بۆ ڕاوکردنی ماسی بەکاردەهێنرا و لە لێواری چەم و گۆمیڵکەی ڕووباراندا دەخرایە ناو ئاوەوە و بە کوتەکێک یان دارێک دەکوترا بۆ ئەوەی کەفێکی سپی دروست ببێت و ئاوەکە بۆ ماسیەکان بکاتە ژەهراو بەمەش ماسیەکان سەر ئاوەکە دەکەوتن و دەمردن.[2]
ئەم ڕووەکە وەرزی بەهاران لەناو دەغڵ و دەم کەند و چۆمەکان دەڕوێت تاوەکو دوو مەتر باڵا دەکات، بەداخەوە لەگەڵ زۆر جۆرە ڕووەک و جۆرە گوڵی تر لە #دەشتی قەراج# نەماون یان زۆر کەم بوویتەوە، بەڵام لە#دەشتی کەندێناوە# هێشتا ماوە و زیاتر لەبناری چیای #قەرەچوغ#ە، گۆڵی گۆگەم بەهۆی جوانیەکەی و بۆنەخۆشەکەی تێکەڵاوی زۆر بەندو و حەیرانی حەیران بێژان و سەپانان بووە، سەپانەکان لەگوندی گەزۆکی دەشتی قەراج، بەندێکیان هەبوو لەدەوری ئەم گوڵە بەچەپڵە ڕێزان دەسوڕانەوە، بەڵام بەداخەوە ئەم چەند دێڕە کورتەم ب ەدەست کەوت، بەندەکە زیاترە پرسیار دەکەم بۆ ئەوەی بە تەواوی بیدۆزمەوە و لەتاریکی دەریبێنین، بۆیەش زۆر پەرۆشم بۆ دۆزینەوەی چونکە تائێستا لەهیچ شوێنێک گوێم لێ ی نەبووە و بەمەزەندەی خۆم یەکەمجارە ببیسترێت حەزدەکەم ئەگەر هاوڕێیەکی لای خۆمان گوێی ڵێ بووبێت سوپاسی دەکەم پێی بزانین ئەوەش کورتەی بەندەکەیە:
هەی مامان مامان فاتمۆکێ مامان
گەردنی زەردە کوریکێ گۆگەمان
دەستبدە قەرانگی هەرمەگرە خەمان
کۆلەی بابی تووم لەجێی خولامان
کۆلە: بەمانای خزمەتکار هاتووە[3]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 432 times
Write your comment about this item!