يادی پەنجا و دوو ساڵەی دامەزراندنی #یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان#، بە گەرمی لە بەڕێزان سەرۆک و مەکتەبی تەنفيزيی يەکێتيی زانايان و تەواوی مامۆستايان و زانايانی ئايينی، پيرۆز دەکەم و هيوای سەرکەوتنيان بۆ دەخوازم.
لەم يادەدا بە ڕێز و پێزانينەوە له خەبات و تێکۆشانی يەکێتيی زانايان لە قۆناغەکانی شۆڕش و ئازاديدا دەڕوانين و سڵاو و دروود بۆ گيانی پاکی شەهيدانی يەکێتيی زانايان دەنێرين. ڕۆڵ و پێگە و کاريگەريی يەکێتيی زانايان و مامۆستايانی ئايينی لە کۆمەڵگەی کوردستاندا، بەتايبەتيش بۆ برەودان بە پێکەوەژيان و لێبوردەيی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی، بەرز دەنرخێنين.
دەستخۆشی لە يەکێتيی زانايانی ئايينی ئيسلامی کوردستان دەکەين لە کار و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ماف و شايستەکانی مامۆستايانی ئايينی و هەموو پشتگيرييەک بۆ خزمەت و باشترکردنی ژيان و گوزەرانی زانايان و مامۆستايانی ئايينی دووپات دەکەينەوە.
پەروەردگاری مەزن پشت و پەنای هەموومان بێت و گەل و وڵاتەکەمان بپارێزێت. [1]
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
21ی ئەیلوولی 2022
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 333 times
Write your comment about this item!