بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا و دوو ساڵ بەسەر دامەزراندنی #یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان#ەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە کوردستان دەکەم.
دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان بە ڕێنوێنی و ڕاسپاردەی جەنابی بارزانیی نەمر بڕیارێکی گرنگ و کاریگەر بوو بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان و هەروەها بڵاوکردنەوەی دینداری و خوداناسی و قووڵترکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیان و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی. لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵ و قوربانیدانی مامۆستایان و گەورەزانایانی کوردی ئایینی ئیسلام لە برەودانی میانڕۆیی و هزری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و ڕەتکردنەوەی ژێردەستی لە مێژووی میللەتەکەماندا زۆر بەرچاو بووە و، بە دڵنیاییشەوە ئەو ڕۆڵە لە قۆناغی ئێستا و داهاتووشدا گرنگ و کاریگەر دەمێنێتەوە.
لەو یادەدا هیوای سەرکەوتن بۆ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەکان دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەرکە پیرۆزەکەیان دەکەم.
خودای گەورە پشت و پەنای هەموولایەکمان بێت. [1]
#مەسعود بارزانی#
21ی ئەیلوولی 2022
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 457 times
Write your comment about this item!