#یانەی وەرزشی نەورۆز# بڕیارە چەند یارییەکی سەرەتای وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری تایبەت بە یانەی #هەولێر# ئەنجامبدات.
جێگرعەبدوڵا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند (لە ئەگەری تەواو نەبوونی کارەکانی یاریگای #سلێمانی#، بڕیارە دوو تا سێ یاری سەرەتای خولی نایابی عێڕاق لە یاریگای هەولێر ئەنجامبدەین تا کارەکانی یاریگای سلێمانی ناسراو بە مەلعەبەکە تەواو دەبێت)
یانەی نەورۆز دووساڵ بەر لە ئێستا دەستیان بە درووستکردنی یاریگای تایبەت بەخۆیان کرد، بە ڕێژەیەکی زۆر یاریگاکە نزیک بوو لە تەواو بوون بەڵام لە ئێستادا 2022 کارکردن تیایدا وەستاوە بۆیە نەورۆز یارییەکانی لە یاریگای سلێمانی ئەنجامدەدات کە لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە، یەکێتی تۆپی پێی عێڕاقیش بە هۆی نەبوونی مەرجی (تەڕاخیس) بۆ ئەم وەرزە ڕێگرە لە ئەنجامدانی یارییەکانی نوێنەرەکەی شاری سلێمانی لە یاریگای (زانکۆ) کە وەرزی ڕابردوو یانەی نەورۆز هیچ یاریەک تووشی شکست نەهات لەم یاریگایە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 323 times
Write your comment about this item!