کەمپی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2018 لە ڕووسیا لە #هەولێر# کۆتایی دێت، سێ یاریزانانی کوردیش لە هەڵبژاردەکە مانەوە.
لەسەرەتای کردنەوەی کەمپەکەدا ڕازی شنێشل، ڕاهێنەری عێراق هەریەکە لە #بەیار ئەبوبەکر#، یاریزانی #یانەی وەرزشی دهۆک#، #میران خسرۆ# یاریزان و #دلێر حاتەمی# گۆڵپارێزی #یانەی وەرزشی هەولێر#ی بانگێشتی هەڵبژاردەکە کرد و دوای ماوەی 20 ڕۆژ مەشق و ڕاهێنان ڕاهێنەرەکە بڕیاریداوە بۆ سێ یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکە هەرسێ یاریزانەکە لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەی عێراقبن.
پێشتر میران خسرۆ، بەرووداوی ڕاگەیاندبوو زۆر دڵخۆشە بەبانگێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەکە و بەڵێن دەدات ئەگەر دەرفەتی یاریکردنی پێبدرێت تواناکانی بۆ هەموو لایەک دەسەلمێنێت، بەهەمان شێوەی میران دلێر حاتەمی گۆڵپارێزیش دڵخۆشی خۆی بە بانگێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ڕاگەیاند و گوتی(هەموو هەوڵێک دەخاتە گەر بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لەهەڵبژاردەکەدا بکاتەوە)
عێراق لە درێژەی ئامادەکارییەکانی بۆ پاڵاوتنەکان سێ یاری دۆستانە ئەنجامدەدات و بەر لە بەڕێکەوتنیشی بۆ وڵاتی ئۆزباکستان بۆ دوو یاری دۆستانە لە بەغدا ئامادەکارییەکانی دەستپێدەکاتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 561 times
Write your comment about this item!