تۆرەمەی بەرگاويلە:
ئەم باڵندانە لەشی بچووک و باریکیان هەیە. کلکیان درێژە. لە فڕیندا بەهێزن. لەسەر عەرز بەجوانی پێڕۆ دەکەن؛ جاری وایە وەک ڕاکردن ڕادەکەن.
بە دوو دەستە دابەش دەبن:
1- باریکە
2-بەرگاویلە
پانیەدرێژ، هەرزنە، هەرزنەکی، گاڵەخۆرە.
لەشيان زۆربەی قاوەيی ڕێ ڕێیه. پەڕی درێژی کەنار کلکیان سپیيە. وێنە و کردەوەيان لەهی چوڕە دەچێ. نێرە و مێیەیان یەک ڕەنگە. لەسەر عەرز هێلانە چێ دەکەن. لەکاتی فڕیندا دەخوێنن. لەسەر داران نانیشن. بريتين لە: باریکە، باریکەی ئاوی، باریکەی پانيە درێژه. باریکەی داری. باریکەی دندووک درێژ. باریکەی مل سوور. باریکەی مێرگان. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 200 times
Write your comment about this item!