16.5 سانتیمێیترە. لاقی درێژە. بەرزگی زەرد. کلکی درێژ و ڕەش و شاپەڕی دەوری کلکی سپیيە. نێرەیان هاوینان سەر و لاجانگی تەواو ڕەشە. پشتی زەردی مەیلەو بۆرە. باڵی قاوەيی ئاماڵ ڕەشە و تووکی سپی تێدایە. مێیەیان لاجانگی ڕەشە. بەرزگی زەردە، کلک و باڵی ڕەشە و باڵی تووکی سپی تێدایە. سەر و پشتی زەردی بۆرە. ئەم باڵندەیە بەباڕی پشتی قاوەيی کاڵه. بەرزگی شیریی ئاماڵ زەردە. ملی ئاماڵ قاوەييە. هەمیشە له نزیک ناو دەژی؛ شوێنی وەک گۆل، چيمەن، زەوی کەشاو، زۆر له نێو ماڵاتی دەسلەوەڕ دەبینرێ. لەسەر عەرز هێلانە دەکا. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 236 times
Write your comment about this item!