ئەڵێی نانی بەسەر ساجەوەیە.
بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کاردا زۆر بەپەلە بێت.
ساج یان سێڵە: ئامێرێکی کەلەپوورییە، بۆ برژاندنی ناسکەنان (نانی ساج یان تیریی) لە کوردەواردا بەکاردێت، ئەگەر نان زۆر لەسەر ساج بمێنێتەوە دەسووتێ، بە کەسێک دەوترێ کە چەند جارێک چووبێتە داوای چەند کچێک و مێردیان پێنەکردبێت، پێی دەوترێ: پەلە مەکە، خۆ نانت بەساجدا نەسووتاوە، کەسێک هەر دەبێ مێردت پێبکات. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 119 times