پاڵەوانێتی نیشان شکاندنی یانەکانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری #سلێمانی# بەڕێوەچوو، کە تێیدا 60 یاریزان لە کچان و کوڕان و 13 یانە بەشداریان تێدا کردبوو، پاڵەوانێتییەکە بۆ هەردوو جۆری تفەنگ و دەمانچە و لەسەر ئاستی کچان و کوڕان بوو، 4 یانەش نوێنەری شاری #کەرکووک#یان دەکرد، ئەوانیش: سۆلاڤ، بابا گوڕ گوڕ و خاک و ئاڵتوون کۆپری بوون.
لە پاڵەوانێتیەکەدا یاریزانان و یانەکانی کەرکووک وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و توانیان کۆنترۆڵی پاڵەوانێتیەکە بکەن.
$پلەکانی پاڵەوانێتیەکەش بەم جۆرە بوون$:
1— یانەی سۆلاڤ
2— یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
3— یانەی بابا گوڕ گوڕ
4— یانەی خاک
5— یانەی ئاڵتوون کۆپری
$لەسەر ئاستی تاکیش$:
1— شاخەوان غەفور یاریزانی یانەی سۆلاڤ
2— محەمەد یەعقوب یاریزانی یانەی بابا گوڕ گوڕ
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 943 times
Write your comment about this item!