تەیرێک بە حەواوە
زنجیرەکەی پساوە
تەیرەکەی پێڕشاوە
مەبەست لە هەورەبروسکەیە کە لە ئاسماندا درووستدەبێت، لەمەتەڵەکەدا بە تەیر بەراوردی کردووە، چونکە هەورەبروسکەش وەک تەیر لە ئاسماندایە. زنجیرەکەی پساوە، مەبەست کە بریسکەی هەورەبروسکەیە، بە زنجیر چوواندوویەتی. تەیرەکەی پێڕشاوە، واتە: لەگەڵ هەورەبروسکەدا باران دەبارێ، بە ڕشانەوە بەراوردی کردووە. وەڵام (هەورەبروسکە) . [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 211 times