سەرچاوەیەکی ئاگادار لە #بەغدا#وە وادەی دەست بە کاربوونی #لەتیف ڕەشید#ی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ئاشکراکرد.
بەپێی سەرچاوەکە ڕۆژی یەک شەممە، لەتیف ڕەشید وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەست بە کار دەبێت و دەچێتە کۆشکی سەلامەوە.
هەر بەپێی سەرچاوەکە، دەست بە ئامادەکاری بۆ مەراسیمی دەست بە کاربوونی لەتیف ڕەشید وەک سەرۆک کۆمار کراوە و ڕۆژی یەک شەممە لە ئاهەنگێکدا، بە ئامادەبوونی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشوو، ناوبراو دەست بەکار دەبێت.
رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەتیف ڕەشید لە پەرلەمان بە کۆی دەنگ وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێرا، کە ڕکابەری توندی هەبوو لەگەڵ بەرهەم ساڵح بۆ وەرگرتنی پۆستەکە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 512 times
Write your comment about this item!