پیاوان شەو و ڕۆژ لە کاردان و ژنانیش هەروا.
لە زۆربەی کولتورە دواکەوتووەکاندا تەنیا ئەو کارە بەهەند دەگیرێت کە ڕاستەوخۆ دەبێت بە سەرچاوەی بژێویی. لەگەڵ ئەوەی ژنان کاری ماڵەوە دەکەن یان لە دەرەوەی بواری شەخسیاندا هەوڵ دەدەن خزمەتێک بە ژیان و مافەکانی ژنان بکەن، بەردەوام دەکرێن بە ئامانجی تیری تانە و تەشەر و قسەوقسەڵۆکی ناپێویست.
ژن کارێک دەکات پێش کۆتایی کارەکان هەڵدەسەنگێندرێت لەلایەن ژنان و پیاوانەوە، ڕەخنەی لێدەگیرێت بە زۆریش ڕەخنەکان ناڕۆشن و نا ئەقڵانین، پاش کارەکە بە سەدان شێوە قسەو باس دروست دەکەن لەسەر خودی ژنەکە نە تەنها کارەکەی.
بۆ نموونە دەڵێن بۆ وات کرد و وات نەکرد؟'، بریا پێنج ملم لەولا ترەوە بوویتایە، پێنج سم بە لای ڕاستا بووەستایتایە و ئەوی تر دەڵێت بۆ پێنج سم لەلای چەپەوە نەبوویت و یەکێک دەڵێت بریا فڵان شتی دەستت یان کە لە بەرتدا بوو زەرد، سەوز، شین، مۆر، سوور نەبووایە چونکە مانای هەیە و ئەوی تر دەڵێت بۆ باسی ژنانی ئەو بوارە ناکەیت، و باسی ئەمە دەکەیت. ئەگەر ژنێک دوو جار دەردەکەوێت، دەڵێن خۆی دەر دەخات، ئەگەر دەرناکەوێت دەڵێن بۆ دەر ناکەویت؟ و ڕێژنەی ئەم ئامۆژگارییە بێ سوودانە بەردەوام دەبێت.
فەرموو با ئەقڵت پێ بشکێت کاتێک ژنێک کارێک دەکات کلک و گوێ و شاخ بۆ قسە و کارەکانی پەیدا مەکە.
فێر بە لە دڵەوە دەستخۆشیی لێ بکە و لەو شوێنەدا کە ئەو بەجێهێشتووە، خۆت کارەکە تەواو بکە یان بەو شێوەی کە لێی دەزانیت، پێشی بخە!
ئەگەر ئەو باسی بوارێکی ژنانی نەکردووە، فەرموو خۆت بیکە!
ئەگەر ئەو فریا نەکەوتووە ئاوەڕ لەو باسە بداتەوە کە بۆ تۆ گرنگە، بۆچی خۆت هەر ئەو کاتە نەتکردووە کە دەڵێیت دەمێکە دەیزانم؟
با ئێمەی ژنان و پیاوان فێر بین چۆن پشتگیریی یەکتر دەکەین و کاری یەکتر تەواو دەکەین. بەرهەمێک پێشکەش بکەین کە جێ دەستی هەردووکمانی پێوە دیار بێت! [1]
#هاوژین زیبا#
#13-10-2022#
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 969 times
Write your comment about this item!